ته‌رمی قوربانییه‌كی دیكه‌ی رووداوه‌كه مووسڵ دۆزرایه‌وه
دوای 10 رۆژ له رووداوه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی 10 رۆژی له رووداوی نقوومبوونی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ی مووسڵ، ته‌رمی قوربانییه‌كی دیكه‌ی رووداوه‌كه دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، دوێنێ شه‌ممه، 30ی ئادار/ مارسی 2019، هاووڵاتییان له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل، باشووری مووسڵ ته‌رمی پیاوێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی مووسڵ.
تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و قوربانییه ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه، پێشبینیش ده‌كرێت تا ئێستاش ته‌رمی قوربانییان له‌ناو رووباری دیجله مابن و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، نه‌دۆزرابنه‌وه.
رۆژی 21ی ئادار/ مارسی 2019، كه‌ڵه‌كێكی په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌شتیاران له دوورگه‌ی گه‌شتیاری مووسڵ، كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شاره‌كه و سه‌ر رووباری دیجله، نقوومبوو، كه زیاتر له 250 كه‌س سه‌ركه‌وتبوو.
به‌هۆی رووداوه‌كه، زیاتر له 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوونه، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ئ. م