باندێکی دزیکردن لە دەربەندیخان دەستگیر کران

لە سلێمانییەوە چوون بۆ دەربەندیخان

K24 – سلێمانی:

هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان باندێكی دزینی ماتۆڕسکیل و تۆمەتبارێکی سووتانی خاونی هاووڵاتیانی دەستگیر کرد.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "باندێكی پێنج كەسی لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دەچنە قەزای دەربەندیخان و ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان دەدزن ،هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو لە پلانێكی تۆكمەدا توانرا باندەكە دەستگیربكەن".

هەروەها هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێكی تریان دەستگیركرد كە هەستاوە بەسوتاندنی پێنج خانووی هاووڵاتیان لە دەوروبەری سنوری قەزای دەربەندیخان.

H.J