كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا
دوای وه‌ستانی خوله‌كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته جارێكی دیكه خوله‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان راگیرا، جارێكی دیكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی 21ـی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرد و بریاردرا سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
له گه‌ڕی 21ـه‌می خولی نایابی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆز له دێربی سلێمانی به‌یه‌كده‌گه‌ن، ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی باوه‌ش بۆ یانه‌ی ئارارات ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه‌ش بۆ سارێژكردنی زامه‌كانی میوانداریی زاخۆ ده‌كات، شێروانه و برایه‌تیشی له كه‌لار رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، دهۆكیش میوانداریی ئاكرێی دراوسێی ده‌كات، یانه‌ی هه‌ولێریش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی سه‌ردانی دهۆك ده‌كات، یانه‌ی هه‌ندرێنیش له كه‌ركووك به‌ره‌نگاری گازی باكوور ده‌بێته‌وه.
.jpg)