بازرگانه ئێرانییه‌كان مریشكه مرداربووهكانیان به عێراق ده‌فرۆشن
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووسی عێراق هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، بازرگانه ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و مریشكانه‌ی له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی لافاو مردار بوونه، له كیسه بكه‌ن و به هاووڵاتیانی عێراقی بفرۆشن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران ژێر ئاوی لافاو كه‌وتوون و په‌له‌وه‌ره‌كانی ناویان مردار بوونه، هۆشداری له كڕینی مریشكی ئێرانی ده‌داته هاووڵاتیان، كه به‌شێك له بازرگانانی ئه‌و وڵاته ئه‌و مریشكه مرداربووانه له كیسه ده‌كه‌ن و ده‌یخه ساردخانهكانهوه، به‌و نیازه‌ی دواتر له بازاڕه‌كانی عێراق ساغیان بكه‌نه‌وه.
H.B