پێداچوونەوە بە رێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستیدا دەکرێ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وۆڕكشۆپێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساز ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێداچوونه‌وه بۆ رێنماییه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وۆڕکشۆپێک ساز ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پێداچوونەوە بە رێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى بكرێت.
له‌م باره‌یه‌وه عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا، به وێبسایتهكهیانی راگه‌یاندووه، بە مەبەستى پێداچوونەوە بە رێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى و هاندانى توێژینەوە لە گۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکان و پشتیوانیکردنى توێژەرانى بە توانا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وۆڕکشۆپێك ساز دەکات.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت، له وۆڕكشۆپه‌كه‌دا سه‌رجه‌م زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان و كه‌سانی شاره‌زا له بواری گۆڤاره زانستییه ئاستبه‌رزه‌كان ئاماده ده‌بن. بڕیاریشه رۆژی 8ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019 لە شارى هەولێر، وۆڕكشۆپهكه ساز بكرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، وۆڕكشۆپهكه له ژێر چاودێریی وه‌زیری خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی زانكۆكان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پله‌ى زانستى بە شێوەیەك بن، كه لەگەڵ گۆڕانکاریی و پێداویستییەکانى ئەمڕۆ و داهاتووى بوارى زانست لە کوردستاندا بگونجێن.
ئ. م