پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنی ئاسایی لە رۆژی سێشەممە 02/04/2019 دەکات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات.

دوێنێ شەممە 30/03/2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد و ئەمڕۆش، لیژنەی یاسایی پەرلەمان کوردستان بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاساکە کۆبووەوە و لە کۆی 11 ئەندام، 7 ئەندام دەنگیان بە پەسەندکردنی پڕۆژەکە دا.

بە گوێرەی راگەیندراوێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی سێشەممە: "خوێندنەوەی دووەم بۆ (پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان – عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەندکردنی دەستوور، دەکرێت".

H.J