نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كاته‌وه
"پێویسته كار بۆ بەشداریی پێكردنى هەمووان لە هێنانەدی ئامانجە هاوبەشەكان بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆژنامه‌وانی، ڕۆشنبیری و هونه‌ری، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانى گۆڕەپانى عێراق و كوردستان، پێویستیى بەردەوامیى هەوڵەكان بۆ یەكخستنى هەڵوێستى هێز و لایەنە سیاسییەكانى كوردستان, بە مەبەستى بەشداریی پێكردنى هەمووان لە هێنانەدی ئامانجە هاوبەشەكان، بەردەوامیى هەڵسانەوە و پێشكەوتنى هەرێمی كوردستان، ئەرك و ئامانجە بە پەلەكانى قۆناغی داهاتوو، به شێوه‌یه‌ك كە دەستكەوتەكان بە هێزتر دەكات، به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له پرۆگرامی حكوومه‌ت دان، بۆ باشتركردنی ژیانى هاووڵاتییان و به‌دیهێنانی خواستە ڕەواكانیان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گرنگیى بەردەوامیى هەنگاو و هەوڵه ئەرێنییەكانى سەركردایەتیى هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەى بۆ زیندووكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان هەرێم و حكوومەتى فیدراڵ لە چوارچێوەى دەستووردا و هەموو ئەو فاكتەرانەى دەبنە مایەى چەسپاندنى بنەماى ڕاست و دروستیى پەیوەندیى نێوان هەردوولا، دووپات كرایه‌وه.
H.B