نێچیرڤان بارزانی: پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ئامانجی لایه‌نه‌كانه
"له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ له سه‌ر كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی په‌یمانگه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاشتی، كه به سه‌رۆكایه‌تیی خاتوو نانسی لینبۆرگ، سه‌رۆكی په‌یمانگای ناوبراو، ئه‌و سه‌ردانه‌ی كردبوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی نووسینگه‌كانیان و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی شه‌ڕی داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هاوكار ده‌بن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌و ناوچانه‌ی ئاواره‌كان لێی هاتوون.
هه‌روه‌ها شاندی میوان نیگه‌رانیی خۆیان بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان به هۆی نه‌بوونی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری ده‌ربڕی، له‌م باریه‌وه دیالۆگێكی جیددی‌یان له‌نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا به پێویست زانی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دڵنیای كردنه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و دیالۆگ له نێوان پێكهاته جیاجیاكاندا به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، ده‌دات.
نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كیشی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌ش كرد, كه به هۆیه‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر كراون و له داهاتووشدا له‌سه‌ر كێشه‌كانی دیكه گفتوگۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه, هه‌وڵێكی جیددی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B