کۆیە.. په‌روه‌رده‌ سبەی کردە پشوو

زۆربه‌ی رێگا و بانه‌كان تێكچوونه‌

K24- كۆیه‌:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ رایگه‌یاندا، بۆ سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌‌ سنووری ئه‌و قه‌زایه‌ كراوه‌ته‌ پشوو، ته‌نیا دیوانی په‌روه‌رده‌ نه‌بێت، كه‌ ده‌وامه‌كه‌ی ئاسایی ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەبەر تێکچوونی زۆربەی ڕێگاوبانەکان و مەترسیی زیاتر بۆ کاتەکانی داهاتوو، سبەی ڕۆژی دووشەممە 1/4/2019 كراوه‌ته‌ پشوو، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو سەلامەتیی زیاتر بۆ مامۆستایان، خوێندکاران و هاووڵاتیانی سنووری كۆیه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆش به‌ هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا، ده‌وامی فه‌رمی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كرابووه‌ پشوو.

H.B