ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە بە تەواوی گیرا
ئاوێكی زۆر رێگاكهی تهنیوه
K24- سلێمانی:
ڕێگەی سلێمانی ـ تاسڵوجە بە تەواوهتی بەڕووی هاتووچۆدا گیراوه، لهم بارهیهشهوه بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و چەند زانیاریێكیش ئاشكرادەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، له ئهنجامی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی ڕووی لە سەنتەری شار و ناوچەكانی دەوروبەری كردووە، ڕێگەی سلێمانی ـ تاسڵوجە، بە دیاریكراویش لە دوای مەعرەزی علوجەكانەوە، بەرەو تاسڵوجە، بە هۆی كۆبوونەوەی ئاوێكی زۆر تێیدا، بە تەواوی گیراوه.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەكات، ڕێگەی هاتن لە تاسڵوجەوە بەرەو سلێمانی بووهتە دوو ئاراستە، بەو واتایەی شۆفێران هەر بەو ڕێگایەدا دەتوانن بەرەو تاسڵوجەش بڕۆن، بۆ ئەو مهبهستهش لە یوتێرنی نزیك مەعرەزەكانەوە، پێویسته شۆفێران بچنە شەقامی هاتن بەرەو سلێمانی و پێچەوانەی ئاراستە بەرەو تاسڵوجە بڕۆن.
هاتووچۆ داوا لەشۆفێرانیش دەكات پابەندی خێرایی بن، چونكە شەقامەكە بووهتە دوو ئاراستە و هەردوو سایدی هاتن و چوون بەرەو سلێمانی و لە سلێمانیشەوە بەرەو تاسڵوجە، هەر لە سەر ئەو شەقامەیە.
H.B