كەشوھەوا فڕۆكەخانەی سلێمانی داخست
زانیاری لەبارەی داخستنی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەخرێتەڕوو
K24 - سلێمانی
بە ھۆی نالەباریی كەشوھەوا لە شەوی رابردووەوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داخراوە و بڕیارە ئەمڕۆ بكرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و راگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئاشكرای كردووە، به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی لێزمه بارانه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەته‌وه، هه‌روه‌ها لەبەر سه‌لامه‌تیی گه‌شتیاران، له کاتژمێر (12:00) شەوی رابردووەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی داخراوە و كاتژمێر (9:00)ی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ 1/4/2019 بكرێتەوە.
چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە. لە چەند ناوچەیەك بارانی بە لێزمە و لافاو، زیانی بە ھاووڵاتیان گەیاندووە، شەوی رابردووش ئەو شەپۆلە بارانبارینە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گەرمیان چالاكتر بووە.