بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند
بوومەلەرزەكە ھەستی پێ كراوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاندووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەك بە دووری 24 كیلۆمەتر لە قەزای چەمچاڵ و 44 كیلۆمەتر لە قەزای كۆیە رووی داوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، گوڕی بومەلەرزەكە بە پێوانەی رێختەر 3.2 بە قووڵایی 10كیلۆمەتر بووە و ھەستی پێ كراوە.
