كەشناسیی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا نمە باران دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ، ئاستی باران لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت، لە ھەندێك كات ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

