سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیللی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كردووه له پشتیوانیكردنی مافه‌كانی توركمان
"جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه‌ركووك له‌لایه‌ن كه‌ركووكییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی توركمان، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه‌ركووك له‌لایه‌ن كه‌ركووكییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیللی گفتوگۆی كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ریاز ساری كه‌هیه، سه‌رۆكی پارتیی توركمان ئیللی، سوپاسی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی كردووه له پشتیوانیكردنی مافه‌كانی توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه له قۆناغه جیاجیاكاندا، به‌تایبه‌تی له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و ژیانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كان كراوه‌ته‌وه. ده‌رباره‌ی ره‌وشی كه‌ركووكیش جه‌خت له‌سه‌ر پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن كه‌ركووكییه‌كانه‌وه كراوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی پارتیی توركمان ئیللی به كوردستان 24 راگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌مان له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر دۆستانه‌دا بوو، بۆ گفتوگۆ و راوێژكردن بوو له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه و كه‌ركووك، تا بگه‌ینه رێككه‌وتن به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی گه‌لی توركمان و گه‌لی كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، چونكه ناوچه‌كه هه‌ستیاره و پێویسته هه‌مووان بگه‌نه چاره‌سه‌ر و مافی هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت".