به وێنه.. لافاو هه‌ڕه‌شه له سێ گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌ی پردێ ده‌كات
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی بچووك
K24 – پردێ:
له شارۆچكه‌ی پردێی سه‌ر به كه‌ركووك، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی بچووك مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كێك له پرده‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه درووست بووه.
هاوكات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشداریان داوه‌ته هاووڵاتیانی نیشته‌جێی سێ گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌كه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و سێ گه‌ڕه‌كه چۆڵ بكرێن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی زێیه‌كه دوای ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه دێت، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كان و رووباره‌كان.
پردێ ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركووك و ته‌نیا 40 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووكه‌وه و 50 كیلۆمه‌تر له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دووره.
دوو پردی سه‌ره‌كی له شارۆچكه‌كه هه‌ن و یه‌كێكیان له باكووریی شارۆچكه‌كه‌یه و درێژییه‌كه‌ی 116 مه‌تره و دووه‌میان له باشووره‌وه‌یه و درێژییه‌كه‌ی 54 مه‌تره.





ئ.ر