ئالێگری: كۆمه‌ڵێك یاریزانمان به‌هۆی پێكانه‌وه یاری ناكه‌ن
"نیوه‌ی پێكهاته‌ی یوڤێنتۆس چاره‌نووسیان دیار نییه"
ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس دووپاتیده‌كاته‌وه رۆناڵدۆ پێكانه‌كه‌ی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت و هیواداره بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس ئه‌مستردام له چامپیۆنزلیگ بگه‌ڕێته‌وه، باس له یاریزانه پێكراوه‌كانی تیپه‌كه‌شی ده‌كات.
ئالێگری ده‌ڵێت: كریسیتیانۆ رۆناڵدۆ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن، هیوادارین بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له چامپیۆنزلیگ ئاماده‌بێت، چونكه ئه‌م یارییه بۆ ئێمه زۆر قوڕسه.
راهێنه‌ری یوڤی ده‌شڵێـت: به‌پێی ئه‌و پشكنینه‌ی ئه‌مڕۆ بۆی كراوه پێكانه‌كه‌ی زۆر باش بووه، بێگومان پشكنینی دیكه‌ی ماوه بۆی بكرێت ئه‌و كاته ده‌زانین كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێشتا 9 رۆژمان له‌به‌رده‌م ماوه بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس، كاتمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك به ته‌واوه‌تی بزانین كه یاریی ده‌كات یان نا، بێگومان ده‌بێت هۆشیار بین له هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ پێكانه‌كه‌ی.
ئالێگری گوتیشی: كوادرادۆ به‌منزیكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه و دڵنیاش نین له یاریكردنی دیبالا، به‌هه‌مان شێوه ماندزۆكیش ته‌ندروستی باش نییه و ره‌نگه یاریی نه‌كات، ماتیا پیرین و سپینازۆر پێكانیان هه‌یه و به‌رامبه‌ر كالیاری یاریی ناكه‌ن، به‌ڵام بارزالی و سامی خدێرا گه‌ڕاونه‌ته‌وه راهێنانه‌كان و بۆ یارییه‌كه‌ی میلان ئاماده ده‌بن.