"رۆیشتنی ڤاران له ریال مه‌درید ده‌بێته ڕاستی"
"ڤاران بڕیاری كۆتایی داوه ئیداره‌ی یانه‌كه‌شی ئاگادار كردۆته‌وه"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، رافایل ڤاران بڕیاری كۆتایی له باره‌ی جێهێشتنی ریال مه‌درید داوه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌شی ئاگادار كردۆته‌وه. له به‌رامبه‌ردا پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید داوای له زێدان كردووه به مانه‌وه له یانه‌ی شایانه رازی بكات.
به‌پێی پرۆگرامی وه‌رزشی چیرینگیتۆی ئیسپانیا كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوهڕپێكرا و به‌هێز پشتی پێده‌به‌سترێت، ئاشكرای كردووه كه ڤاران له‌سه‌ر جێهێشتنی ریال مه‌درید سووره و به‌رپرسانی یانه‌كه‌شی ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریال مه‌درید بڕوات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ڤاران بكات و رێگه‌ی رۆیشتنی لێ بگرێت.
پێرێز له ئه‌گه‌ری بێهیوابوون له مانه‌وه‌ی ڤاران ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری به‌رگریكاره فره‌نساییه‌كه بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت به 70 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤاران كێبڕكێی یانه‌كانی یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان بكات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه ڤاران حه‌ز ده‌كات بۆ وه‌رزی داهاتوو رووبكاته پرێمه‌رلیگ و درێسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بپۆشێت.
ڤارانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2011 له یانه‌ی لێنی فره‌نسا به 9 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه ڤاران 268 یاری كردووه، 12 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه.
