له سۆران 2 كه‌س به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
به‌نیاز بوون هێرۆیینه‌كه بگوازنه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونیان به‌ڵام ده‌ستگیركران
K24- سۆران:
لە یەکێك لە بازگەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران، توانرا 2 کەس بە بڕى یەك کیلو و بیست و نۆ گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى هێرویینه‌وه دەستگیر بکرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران، تۆمەتباران دانیشتووى دەرەوەى سنوورى سۆرانن و ئەم بڕە لە ماددەى هۆشبەریان لە شارۆچکەیەکى نزیك لە سۆران دەستەبەر کردووه، كه بەنیاز بوون بیگوازنەوە بۆ شوێنى نیشتەجێ بوونى خۆیان، کە بە هۆى وریایى و چاوکراوەیى کارمەندانى بازگەكه توانراوه دەست بەسەر مادده‌یه‌دا بگیرێت، هەردوو تۆمەتباره‌كه‌ش دەستگیر بکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، به مه‌به‌ستی گرتنە بەرى ڕێكکارە یاسایەکان، دەستگیرکراوان ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆلینەوە کراون.
H.B