سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی بۆ دانیشتنی ژماره چواری ئاسایی بانگهێشت كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به نووسراوێكی ره‌سمی په‌رله‌مانتارانی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی كرد.
به گوێره‌ی نووسراوێك، كه واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره، به گوێره‌ی حوكمی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی بۆ دانیشتنی ژماره چواری ئاسایی بانگهێشت كردووه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌ست پێده‌كات.
بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا پرۆژه یاساكه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت.
بڕیاره هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 لە خوێندنەوەی دووەمدا، واته له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یدا پێشنیازی هەمواری یاساکە ناخرێتە دەنگدانەوە، بۆ هەر پەرلەمانتارێک هەیە دوو خولەک بۆ هەر ماددەیەكی یاساکە قسە بکات.