رێگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ داخرا
قائیمقامی سۆران، ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامی سۆران، ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه، كه رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌لی عه‌لی به‌گ بۆ هاتوچۆ به‌كارنه‌هێنن.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، قائیمقامی سۆران، كرمانج عیزه‌ت، رایگه‌یاند، به هۆی تێكچوونی رێگه‌كه و درووستبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان، بڕیارمان داوه رێگه‌كه داخه‌ین.
گوتیشی: شوفێران و هاووڵاتیان ده‌توانن رێگه‌ی بێخاڵ بۆ هاتوچۆ به‌كار بهێنن، تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رێگه‌كه ده‌كرێت.