پەرلەمان خوێندنەوەی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواری سەرۆكایەتی ھەرێم دەكات
پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به نووسراوێكی فەرمی په‌رله‌مانتارانی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ كردووە.
به گوێره‌ی نووسراوێك، كه واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره، به گوێره‌ی حوكمی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی 18 په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی بۆ دانیشتنی ژماره چواری ئاسایی بانگهێشت كردووه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2/4/2019 ده‌ست پێده‌كات.
بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواری دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا پڕۆژه یاساكه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت.
بڕیاره هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 لە خوێندنەوەی دووەمدا، واته له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆدا پێشنیازی هەمواری یاساکە ناخرێتە دەنگدانەوە، بۆ هەر پەرلەمانتارێک هەیە دوو خولەک بۆ هەر ماددەیەكی یاساکە قسە بکات و بۆچوون و پێشنیازی لەبارەوە بخاتەڕوو.
ھ.م