فاڵچیەك لە ھەولێر دەستگیر کرا

پۆلیس زانیاری لەبارەی فاڵچییەكە ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر فاڵچییەكیان لەناو بازاڕی ھەولێر دەستگیر كرد، كە رێگەی لە ئافرەتان گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەینەدراوێكدا ئاشكرای كرد "ئەمڕۆ 2/4/2019، کارمەندانی پۆلیسی رێکاری سەربازی، لەنێو بازاڕی شاری هەولێر، کەسێکی بە رەگەز ئێرانیان دەستگیر کرد کە رێگای لە ئافرەتان دەگرت، گوایە فاڵیان بۆ دەگرێتەوە بۆ زانینی بەخت و دوعاکردن بۆیان".

پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "فاڵچیەکە رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کراوە بۆ تەواوکردنی رێکاری یاسایی".

فاڵچیە دەسگیر كراوەكە
فاڵچیە دەسگیر كراوەكە

ھ.م