ڤیدیۆی هاوڕێیەتی دەگمەنی کچێک و تیمساحێک بینەرێکی زۆری هەبووە

تیمساحەکەی بردووەتەوە گەرما و دانی بۆ دەشوات

K24 – هه‌ولێر:

کچێکی منداڵ لە شاری تانگێرانگی ئیندۆنیزیا، بە بێ ترس تیمساحێکی بردووەتە گەرماو و دانی بۆ دەشوات.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی دەیلی مەیل، لەو ناوچەیەی ئیندۆنیزیا، منداڵان زۆر جار یاری لەگەڵ باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەکان دەکەن، بەڵام ئەم کچە دڵی چووە بەو تیمساحەدا و خۆی کردووە بە هاوڕێی.

ئەگەرچی چەند جارێک کچەکە تیمساحەکە بێزار دەکات، بەڵام ئەو ئاژەڵە هیچ کاردانەوەیەکی نییە، ئەمەش وایکردووە ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەزاران بینەری هەبێت. 

H.J