كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچە بڕی بارانبارینەكە زیاتر دەبێت و ھەندێك كاتیش ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیا جیا، لە ناوچە شاخاوییەكان لە دوا نیوەڕۆ رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.
