کارگەیەکی دروستکردنی بەهارات لە ھەولێر داخرا

رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کارگەکە دەگیرێتەبەر

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر دەستیان گرت بەسەر 5 تەن بەھاراتی ماوە بەسەرچوو، ھەروەھا كارگەیەكی دروستكردنی بەھاراتیان داخست.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ 2/4/2019، لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون کە پێکهاتبوو لە پۆلیسی هەولێر پێکهاتبوو لە پۆلیسی رێککاری و پۆلیسی شارەوانی و هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر و قەزای ناوەندی هەولێر. گەڕان و پشکنینیان بۆ کارگەیەکی دروستکردنی بەهارات کرد، توانیان دەست بگرن بە سەر بڕی 5 تەن کەلوپەلی دروستکردنی بەهاراتی ماوە بەسەرچوو، کەلوپەلەکان لەلایەن شارەوانی هەولێر لەناوبران و رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کارگەکە گیرایەبەر".

ھ.م