دوكان سه‌رڕێژی كرد
به یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 1988ه‌وه ده‌ریاچه‌ی دوكان پڕ بوو و ئاوه‌كه‌ی سه‌رڕێژی كرد
K24 – دوكان:
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 1988ه‌وه ده‌ریاچه‌ی دوكان پڕ بوو و ئاوه‌كه‌ی سه‌رڕێژی كرد.
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ئاستی ئاوی رووبار و به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه.
پڕبوونی به‌نداوی دوكان له كاتێكدایه، كه هێشتا وه‌رزی باران بارین به‌رده‌وامه و ته‌نیا كه‌متر له دوو هه‌فته‌یه وه‌رزی به‌هار ده‌ستیپێكردووه.
به‌رپرسانی به‌نداوی دوكان رایانگه‌یاندووه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ رێگرتن له زیانه‌كانی پڕبوونی به‌نداوه‌كه كردووه و هیچ مه‌ترسییه‌كی لێ ناكه‌وێته‌وه.