ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
"بۆ پێدان دەرفەت بە لایەنەكان كۆبوونەوەكە خرایە ئەمڕۆ"
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەكات.
بڕیارە پەرلەمانی كوردستان كاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆببێتەوە، بەپێی ئەو كارنامەیەش كە سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاوی كردووەتەوە، پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و ھەمواركردنەوەی شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆك، تا نووسینەوەی دەستوور دەكات.
بڕیاربوو دوێنێ پەرلەمان كۆببێتەوە و بابەتەكە تاوتوێ بكات، بەڵام مونا قەھوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ـی راگەیاند، بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە لایەنەكان و بۆ دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانی كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ھ.م