باندێكی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە وارماوا دەستگیركران

دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکیشدا گیراوە

K24 – سلێمانی:

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا باندێكی سێ‌ كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی سلێمانی: "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر سێ‌ جۆر لە ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی ئامادەكراو بۆ بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو ماددانە".

لە بڵاوکراوەکە هاتووە: " ئۆتۆمبێلێكیش دەستی بەسەردا گیرا كە بە تۆمەتباران بووە".

لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

H.J