بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی و قەزا و ناحییەكان بێ ئاو دەبن

تا ئاسایی بوونەوەی رەنگی ئاوەكە ئەو شوێنانە ئاویان نابێت

K24 - سلێمانی

بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەھۆی لێڵ بوونەی ئاوی دوكانەوە بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحییەكانی ئەو سنوورە بێ ئاو دەنن.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشكرای كرد: "بەهۆی لێڵ بوونی ئاوی دوکانەوە پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی هێڵی دوو وەستاوە، بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکێ و بازیان و پیرەمەگرون و ئەڵلایی ئاویان نابێت تا ئاسایی بونەوەی رەنگی ئاوەکە تکایە ئاگاداربن".

بەھۆی بارانی بارانی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دوێنێ 2/4/2019، بەنداوی دوكان پڕ ئاو بوو، كە سەرچاوەی ئاوی زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحییەكانی ئەو سنوورەییە.

ھ.م