كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە سەنتەری پارێزگاكان و ھەندێك ناوچەكان ئەگەری بارانبارین ھەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین ھەیە.
