به ڤیدیۆ... زێره‌ڤانی و هه‌ولێر هانده‌ره‌كانیان نا‌ئومێد كرد
له یارییه‌كی لوتكه‌دا، زێره‌ڤانی و هه‌ولێر به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون
له خولی نایابی كوردستان زێره‌ڤانی له‌به‌رده‌م هانده‌رانی دوو خاڵی به نرخی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر له‌ده‌ستدا، یانه‌ی هه‌ولێریش سه‌ره‌ڕای راهێنه‌رێكی نوێ ده‌ستبه‌كار بووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی 59 رۆژ ئه‌و یانه‌یه له تامی بردنه‌وه دووره.
له گه‌ڕی 21ـه‌می خولی نایابی كوردستان زێره‌ڤانی له یاریگه‌ی سێیه‌می یانه‌ی دهۆك میوانداریی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 38 یاسر ناجی گۆڵی یه‌كه‌می زێره‌ڤانی تۆمار كرد، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌مدا هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی له رێگه‌ی دانا عوسمان هاوتا كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه زێره‌ڤانی به كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی سی خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه هه‌ولێریش به كاتی به بیست و یه‌ك خاڵ بۆ خانه‌ی یازدهم سه‌ركه‌وت.