ئیمام ئۆغلۆ داوا له لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ رابگه‌یه‌نێت
"له‌وانه‌یه هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی بچووك هه‌بن به‌ڵام هیچ له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناگۆڕێت"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، به‌ربژاری پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په"ـی ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای له لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به بردنه‌وه‌ی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا.
ئه‌م قسانه‌ی ئیمام ئۆغلۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و له باره‌ی بڕیاری لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له بازنه‌ی ئیسته‌نبوڵ گوتی: "له‌وانه‌یه هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی بچووك له هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان هه‌بن، به‌ڵام هیچ له ئه‌نجامی كۆتایی ناگۆڕێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا رایگه‌یاندووه، دووباره ده‌نگه‌كانی 8 بنكه له ئیسته‌نبوڵ هه‌ژمار ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌و بنكانه كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م بڕیاره‌ی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دوای ئه‌وه هات، كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا "ئاك پارتی" تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ دا، گوایا هه‌ڵه، سه‌رپێچی و پێشێلكاری زۆر له پرۆسه‌كه‌دا كراوه.
له 31ی مانگی رابردوو، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، له شاری ئیسته‌نبوڵیش ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په به جیاوازی 25 هه‌زار ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به سه‌ر بیناڵی یڵدرمی ركابه‌ره‌كه‌ی و هاوكات كاندید پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و شاره به‌ده‌ست هێنا.
دوای ساڵی 2001 و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، كه له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و حیزبه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆییدا ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و گه‌وره شاری ئیسته‌نبوڵ له‌ده‌ست ده‌دات.
H.B