خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین و دراماتیكی تێپه‌ڕ كرد
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و گازی باكوور گۆڵی كوشنده‌یان له كۆتاییه‌كان تۆمار كرد
له گه‌ڕی 21ـه‌می خولی نایابی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به بردنه‌وه‌ی له زاخۆ سوودمه‌ندی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو، به‌وپێیه‌ی ركابه‌ره نزیكه‌كانیشی نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ده‌ربه‌ندیخانیش شكۆی یاریگه‌ی خۆی پاراست و رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن له ئارارات گرت، یانه‌ی گازی باكووریش له خوله‌كه‌كانی كۆتایی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی هه‌ندرێن، تۆمار كرد، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش له‌گه‌ڵ یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری نوێیان له ئه‌نجامه باشه‌كانیان به‌رده‌وامن و ئه‌مجاره‌یان شكستیان به یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاریان هێنا.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ زاخۆ
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له به‌رزاییه‌كانی پیرمام میوانداریی زاخۆی كرد، له یارییه‌كه‌دا به درێژایی 90 خوله‌كی كاتی ئاسایی یارییه‌كه هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، دواتر له خوله‌كی 93ـی كاتی زیادكراوی یارییه‌كه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی ئاكام هاشم گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
به‌م ئه‌نجامه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 40 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد، یانه‌ی زاخۆش به 23 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه مایه‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ ئارارات
ئارارات له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی عه‌لی ڕه‌زای هێرشبه‌ره پیشه‌گه‌ره ئێرانییه‌كه‌ی گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد، دواتر له گێمی دووه‌م مه‌حموود شاكر هێرشبه‌ری ده‌ربه‌ندیخان له خوله‌كی 75 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ده‌ربه‌ندیخان له‌م هه‌فته‌یه‌ش شكۆی یاریگه‌كه‌ی پاراست و رێگه‌ی نه‌داوه هیچ یانه‌یه‌ك له‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتن له نێو یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان تۆمار بكه‌ن.
ئارارات به 36 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی نایاب مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
شێروانه ـ برایه‌تی
برایه‌تی له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی یاریزانی یانه‌كه‌یان (گه‌یلان لوقمان) گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی شێروانه تۆمار كرد.
دواتر هه‌ورامان رزگار گۆڵپارێزی برایه‌تی له گێمی دووه‌م به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، پاشان حه‌مه‌ی سابیر ناوه‌راستكاری شێروانه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه كه‌لارییه‌كه یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی شێروانه به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، هه‌رچی یانه‌ی برایه‌تییه به 21 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی یازده‌یه‌م نه‌جووڵا.
دهۆك ـ ئاكرێ
یانه‌ی دهۆك له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ئاكرێی دراوسێی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر له خوله‌كی 54ـی گێمی دووه‌م ئه‌حمه‌د زیزۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی دهۆك له دژی ئاكرێ تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه دهۆك بووه خاوه‌نی 32 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی هه‌ڵكشا، هه‌رچی یانه‌ی ئاكرێیه به 13 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی مایه‌وه و له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك زیاتر نزیك بووه‌وه.
گازی باكوور ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی گازی باكوور تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك له‌م هه‌فته‌یه میوانداریی هه‌ندرێنی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، پاشان ماڵمۆ سه‌ندای به‌رگریكاری پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی له خوله‌كه‌كانی كۆتایی گێمی دووه‌می یارییه‌كه گۆڵێكی كوشنده‌ی له دژی هه‌ندرێن تۆمار كرد.
گازی باكوور بووه خاوه‌نی 21 خاڵ و بۆ پله‌ی یازده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی هه‌ندرێنیش به 25 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی نۆیه‌م جێگیر بوو.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ نه‌ورۆز
له دێربی سلێمانی، یانه‌ی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌یه‌ك گه‌یشتن، یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ یاسین مه‌ناف له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره‌یان شكستیان به یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاریان هێنا، كاتێك به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ ریزبه‌ندی پێنجه‌می خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به 34 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت و به جیاوازی 6 خاڵ له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه دووركه‌وته‌وه.
زێره‌ڤانی ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی 21ـه‌می خولی نایابی كوردستان زێره‌ڤانی له یاریگه‌ی سێیه‌می یانه‌ی دهۆك میوانداریی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش زێره‌ڤانی له‌به‌رده‌م هانده‌رانی دوو خاڵی به نرخی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر له‌ده‌ستدا و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، یانه‌ی هه‌ولێریش سه‌ره‌ڕای راهێنه‌رێكی نوێ ده‌ستبه‌كار بووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی 59 رۆژ ئه‌و یانه‌یه له تامی بردنه‌وه دووره.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 38 یاسر ناجی گۆڵی یه‌كه‌می زێره‌ڤانی تۆمار كرد، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌مدا هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی له رێگه‌ی دانا عوسمان هاوتا كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه زێره‌ڤانی به كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م داكشا، هه‌ولێریش به بیست و یه‌ك خاڵ بۆ خانه‌ی سێزدههیم دابه‌زی.