له 18 ناوچه‌ی ئیسته‌نبوڵ و 13 ناوچه‌ی ئه‌نقه‌ره دووباره ده‌نگه‌كان هه‌لاوێر ده‌كرێنه‌وه
به‌هۆی تانه‌لێدانی ئاكپارتی بوو
K24- هه‌ولێر:
له هه‌ژده ناوچه‌ی ئیسته‌نبۆڵ و سێزده ناوچه‌ی ئه‌نقه‌ره سه‌ر له نوێ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ههولاوێر ده‌كرێنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له ئیستانبۆڵ و ئه‌نقه‌ره كاندیدانی جه‌هه‌په سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ئاكه‌په ره‌خنه‌ی له ئه‌نجامه‌كان گرتووه، به و هۆیه‌شه‌وه له ژماره‌یه‌ك ناوچه دووباره ژماردنه‌وه بۆ ده‌نگه‌كان ده‌كرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ده‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌ی مهلازگهرتی مووش داوه، به‌ڵام تانه‌كه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه و كاندیدی ئاكه‌په به جیاوازی سێ ده‌نگ ده‌رچووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیسته‌نبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، به‌ربژاری پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په"ـی ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای له لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی كرد، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به بردنه‌وه‌ی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا.
ئیمام ئۆغلۆ له باره‌ی بڕیاری لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش له بازنه‌ی ئیسته‌نبوڵ گوتی: "له‌وانه‌یه هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی بچووك له هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان هه‌بن، به‌ڵام هیچ له ئه‌نجامی كۆتایی ناگۆڕێت".
H.B