ئەمەریکا هەڕەشەیەکی نوێ لە تورکیا دەکات

تورکیا سوورە لەسەر کڕینی سیستمی ئێس-400

K24 – هه‌ولێر:

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دایە تورکیا لە بەرامبەر کڕینی سیستمی ئێس-400ی رووسی و هەڕەشەی کەمکردنەوەی رۆڵی لە رێکخراوی ناتۆ دەکات.

لە تویتێکیدا مایک پێنس نووسیویەتی: "تورکیا دەبێت هەڵبژێرێت. ئایا دەیەوێت وەک هاوبەشێکی کاریگەر لە گرنگترین هاوپەیمانی مێژوو (ناتۆ) بمێنێتەوە، یاخود دەیەوێت بەو بڕیارە بێ باکانە ئەمنیەتی ئەو هاوپەیمانێتییە بخاتە مەترسییەوە (کڕینی سیستمی ئێس-400ی رووسی)".

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، تورکیا سوورە لەسەر کڕینی سیستمە مووشەکییە رووسیەکە، تەنانەت وەستاندنی ناردنی فڕۆکەی ئێف-35 ئەمەریکی بۆ تورکیا کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ئەنقەرە دروست نەکرد.

پێشتریش، مەولەد چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، کڕینی سیستمە رووسییەکە هیچ هەڕەشەیەک بۆ فڕۆکەی ئێف-35 و سیستمەکانی ناتۆ دروست ناکات.

H.J