سعوودییه ملیارێك دۆلار ده‌به‌خشێته عێراق
سعوودییه ده‌یه‌وێت سێ كونسوڵخانه‌ی دیكه له عێراق بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی سعوودییه بڕیاری دا، نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار ببه‌خشێت به عێراق و چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له عێراق ئه‌نجام بدات.
له به‌رایی سه‌ردانی شاندێكی ئابووری سعوودییه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری وزه و وه‌به‌رهێنان و ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه و عێراق، حكومه‌تی سعوودییه بڕیاریدا، شارێكی وه‌رزشی له به‌غدا درووست بكات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سعوودییه، كونسوڵخانه‌ی خۆی له به‌غدا بكاته‌وه و ده‌ست بكات به پێدانی فیزا به هاووڵاتیانی عێراقی.
هاوكات هه‌ردوو وڵات بڕیاریان داوه، ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ری سنووری له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بكه‌نه ده‌روازه‌یه‌كی ئابووری و بازرگانی گرنگی نێوانیان.
میدیای عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سعوودییه ده‌یه‌وێت سێ كونسوڵخانه‌ی دیكه له عێراق بكاته‌وه.
هاوكات سعوودییه كونسوڵخانه‌ی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
سعوودییه هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ژموونی ئێران ببێته‌وه.
دوای 25 ساڵ له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، له 2015دا سعوودییه باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كرده‌وه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ر