له باره‌ی باكووری سووریاوه مایك پۆمپیۆ هۆشداری دایه چاوشئۆغڵۆ
ئه‌نجامی وێرانكاری لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، هۆشداری دایه هاوتا توركییه‌كه‌ی مه‌ولود چاوشۆغڵۆ و رایگه‌یاند، هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌نجامی وێرانكاری لێده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پۆمپیۆ، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری داوه‌ته هاوتا توركییه‌كه‌ی و پێی راگه‌یاندووه، هه‌ر له‌شكركێشییه‌كی توركیا سه‌ر بۆ وێرانكاری ده‌كێشێت و ئه‌نجامی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
هاوكات پێشتریش، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندبوو، پێویسته توركیا له نێوان رووسیا و رۆژئاوادا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.