كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی پچڕ پچڕ دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

