به فه‌رمی، فیفا ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه
گۆڕانكارییه‌كی زۆر به‌سه‌ر ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هاتووه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به فه‌رمی ریزبه‌ندی نوێی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، به‌لجیكا به 1737 خاڵ له پێشه‌نگی باشترینه‌كانی جیهان مایه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌كانی فره‌نسا و به‌رازیلیشی له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م مانه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئینگلاند له پله‌ی پێنجه‌مه‌وه بۆ چواره‌م هه‌ڵكشا و شوێنی كرواتیای گرته‌وه.
ئۆروگوای، پورتوگال، سویسرا، ئیسپانیا و دانیمارك له پله‌كانی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م دێن.
ئارجێنتینا، كۆلۆمبیا و ئه‌ڵمانیا و سوید پله‌كانی یازده‌یه‌م تا چواردهمیان گرتووه.
له‌سه‌ر ئاستی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا، ئێران به كۆكردنه‌وه‌ی 1516 خاڵ له پله‌ی 21ـه‌می باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دێت.
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالیش له پله‌ی 23ـه‌می باشترینه‌كان دێت و پێشه‌نگی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقای گرتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش چوار پله له ریزبه‌ندی باشترینه‌كانی جیهان هه‌ڵكشاوه و پله‌ی 76ـه‌می گرتووه.