سه‌عدی پیره ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئاشكرا ده‌كات
رای تایبه‌تی خۆی له باره‌ی ره‌وشی كه‌ركووك ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌ی رێككه‌وتنی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت رێككه‌وتوون و له قۆناغێكی پێشكه‌وتوودان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، باسی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی كرد و گوتی: "دوێنێ نێوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌بوو، دواتر به هیمه‌تی دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی و كاك كۆسره‌ت هه‌بوو، له‌و په‌یوه‌ندییه‌كش، داواكاری یه‌كێتی هه‌بوو وه‌ك شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ وه‌رگرتنی پشكه‌كان، ئه‌وه‌یش جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی مه‌بده‌ئی بووه له‌لایه‌ن كاك مه‌سعود بارزانی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كرد كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له باره‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
به گوته‌ی سه‌عدی پیره، حزبه‌كه‌ی چاوی له‌وه نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ 50 به 50، ئه‌وه تێپه‌ڕیوه و داواش نه‌كراوه، به‌ڵام ناشكرێت ته‌ماشاكار بێت و پێویسته وه‌كو هاوبه‌شێك دڵنیایی پێبدرێت.
له باره‌ی رێككه‌وتنی 5ی شوباتی ئه‌مساڵی نێوان پارتی و یه‌كێتیش، كه له شاری هه‌ولێر مۆركرا، سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه سه‌باره‌ت به هێڵه گشتییه‌كان بوو.
له باره‌ی ره‌وشی كه‌ركووكیش، كه پرسێكی گرنگی نێوان پارتی و یه‌كێتییه، سه‌عدی پیره رای خۆی ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا پێویسته دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بچنه ده‌ره‌وه و پۆلیس دۆسیه‌كه به‌ڕێوه‌ببات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و ناوانه‌ی یه‌كێتی ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی كه‌سێكیان وه‌ك پارێزگار دابنرێت، ئه‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی به‌غدای ده‌وێت.
هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و تا ئێستاش زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان به ته‌واوه‌تی له یه‌كتر نزیكبوونه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كاندید بكات و له په‌رله‌مانه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م رابسپێردرێت.
ئ. م