كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێ و بارانبارینی بەلێزمە دەبێت، لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی بەیانیی زوو بارانی مامناوەندی و لێزمە باران دەبێت.
