فڕۆكه‌كانی توركیا چیای مه‌تینیان بۆردوومان كرد
ته‌نیا شه‌ش كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ئامێدییه‌وه دووره
K24 – ئامێدی:
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی توركیا، چیای مه‌تینیان له سنووری ئامێدی، بۆردوومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان24، له ئامێدی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كان ناوچه‌كانی سنووری گوندی (سگێرێ)ی ناوچه‌ی نهێلێیان بۆردوومان كردووه.
گوتیشی: ئه‌و ناوچه بۆردوومانكراوانه ته‌نیا 6 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئامێدییه‌وه دوورن و تا ئێستا رادده‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردوومانه نه‌زانراوه.
به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه، فڕۆكه‌كانی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن و بۆردوومانی ئه‌و ناوچه سنوورییانه ده‌كه‌ن، كه گومان ده‌كرێت چه‌كدارانی پارتیی كرێكارانی كوردستان تێیاندا جموجۆڵ بكه‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان چه‌ندین جار داوایان كردووه، چه‌كدارانی پارتیی كرێكارانی كوردستان گوند و ناوچه‌كانیان به‌جێبهڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی پاساو نه‌درێته ده‌ست توركیا و بۆردوومانی ناوچه‌كانیان نه‌كرێت.
پارتیی كرێكارانی كوردستان له 15ی ئاب/ ئۆگستی 1984ه‌وه شه‌ڕی چه‌كداریی له دژی توركیا راگه‌یاندووه و تا ئێستا نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون، ئه‌و رێكخراوه له 1997ه‌وه خراوه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وڕوپا.
ئ.ر