هاووڵاتییه‌كی كورد له سعوودییه كۆچی دوایی كرد
ته‌رمه‌كه‌ی له‌وێ به‌خاكسپێردرا
K24 – هه‌ولێر:
له سعوودییه و له كاتی ئه‌نجامدانی سوننه‌تی عه‌مره‌دا، هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، نه‌به‌ز ئیسماعیل، رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه كورده، ناوی كه‌نعان جیهاد عه‌بدولڕه‌زاقه و سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، به هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ كۆچی دوایی كردووه.
گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه كۆچكردووه له دایكبووی 1949 بووه. كه‌سوكار و هاوسه‌ر و كوڕ و كچی هاوه‌ڵی بوونه له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ به‌جێهێنانی سوننه‌تی عه‌مره.
روونیشی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر له سعوودییه ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه.
به هۆی گرانیی ئه‌و نرخه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری حه‌ج دانراوه و كه‌می چانسی سه‌فه‌ری حه‌ج، به‌و پێیه‌ی ناوه‌كان به تیروپشك له لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌شێك له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان زۆرتر روویان كردووه‌ته ئه‌نجامدانی گه‌شتی عه‌مره.
ئ.ر