به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ڵسانی لافاو هۆشداری به‌په‌له ده‌درێته دانیشتوانی به‌غدا
له هه‌ستیاری چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئاگاداری كردنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو هۆشداری دایه دانیشتوانی به‌غدا و له هه‌ستیاری چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئاگاداری كردنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و وه‌زاره‌ته، شه‌پۆلێكی به‌هێز و به‌رز له رووباری دیجله‌وه روو ده‌كاته به‌غدا به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌ك له به‌نداوه‌كانی سامه‌ڕا و سه‌رسار، به‌ردراونه‌ته‌وه و كه‌ناڵی لافاویش توانای نییه ئه‌و هه‌موو ئاوه بگرێته‌خۆی، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه و پێویسته خه‌ڵكی دانیشتووی به‌غدا به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه بكه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شه‌پۆله ئاوه ئاستی ئاو به ئه‌ندازه‌ی 3 مه‌تر له ئاستی ئێستای رووباره‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشداریشیان داوه‌ته هاووڵاتیان كه له نزیك رووباره‌كه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ره‌وشه‌كه به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه و دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌پۆله‌كه ئاستی ئاو به شێوه‌یه‌كی سرووشتی داده‌به‌زێته‌وه.
هاوكات عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵسانی لافاو، لانیكه‌م له پێنج پارێزگای عێراقدا.
پارێزگاكان بریتین له كه‌ركووك، سه‌لاحه‌دین، دیاله، واست و میسان.
به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن به‌نداوه‌كانی دیاله، حه‌مرین، ئه‌ڵوه‌ند و عوزێم، له پارێزگای دیاله و به‌نداوی سامه‌ڕا له پارێزگای سه‌لاحه‌دین توانای له خۆگرتنی ئاوی زیاتریان نه‌ماوه.
به‌رپرسانی عێراق باسیان له‌وه‌شكردووه، ئاوی زیاده‌ی به‌نداوی سامه‌ڕا به‌ره‌و به‌نداوی سه‌رسار و حه‌بانییه به‌رده‌درێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌یانگرت، به‌ره‌و به‌نداوی ره‌زازه له كه‌ربه‌لا به‌رده‌درێته‌وه.
ئه‌و به‌نداوانه‌ی عێراق، بڕی چل ملیار مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌ده‌نه‌وه.