رووسيا: باسى لادانى ئه‌سه‌د له ئارادا نه‌ماوه
ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه پێچراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، باسوخواسی لادانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا له ئارادا نه‌ماوه و ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه پێچراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، گوتیشی: مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به دانووستانه‌وه نییه، پرسی رۆیشتنی ئه‌سه‌د ده‌رگای له‌سه‌ر داخراوه و هه‌موولایه‌ك ئه‌و لاپه‌ڕه‌یان پێچاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و ته‌نیا گه‌لی سووریا خۆی بڕیار ده‌دات كێ وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێت و چۆن ده‌ستوورێك دابنرێت بۆ ئیداره‌ی وڵات.
رووسیا، ئێران و توركیا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌ی دیالۆگی سووریا، رۆژی 31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2018 رێككه‌وتن لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دابنێن و ده‌ست بكرێت به داڕشتنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا.