توركیا ده‌بێته خاوه‌نی چوار فڕۆكه‌ی ئێف35
(پێنتاگۆن) ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ راده‌ستكردنی دوو فڕۆكه‌ی ئێف35ی به توركیا راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ راده‌ستكردنی دوو فڕۆكه‌ی ئێف35ی به توركیا راگه‌یاند.
دوێنێ پێنتاگۆن، یه‌كێك له‌و فڕۆكانه‌ی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی لوكا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆش دووه‌میان ره‌وانه‌ی ئه‌و بنكه‌یه بكرێن.
ئه‌ریك باهۆن، گوته‌بێژی پێنتاگۆن رایگه‌یاند، له بنكه‌ی لوكا، مه‌شق و راهێنان به فڕۆكه‌وانه توركه‌كان ده‌كرێت له سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف35.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له مامه‌ڵه‌ی توركیا بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی.
پێشتر له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018دا توركیا دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف35ی وه‌رگرتبوو.
به وه‌رگرتنی ئه‌م دوو فڕۆكه‌یه‌ش، توركیا ده‌بێته خاوه‌نی 4 فڕۆكه‌ی ئێف35.
مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف35 پێویستی به ساڵێك تا دوو ساڵ هه‌یه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر