تره‌مپ: به ملیاران دۆلار بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك خه‌رج ده‌كه‌ین
ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و چین، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ چه‌ك خه‌رج ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و چین، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ چه‌ك خه‌رج ده‌كه‌ن.
تره‌مپ داواشیكرد، ئه‌و سێ وڵاته بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی بواری چه‌ك و خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی.
تره‌مپ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی چین، گوتیشی: هه‌رسێ وڵات، به ملیاران دۆلار بۆ چه‌ك و چه‌كی ناووكی خه‌رجده‌كه‌ین. ئه‌وه پێكه‌نیناوییه. ئه‌گه‌ر ئێمه رێكبكه‌وین، هه‌رگیز پێویست به خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه ناكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌كرێت ئێمه قسه له‌سه‌ر ئاشتی بكه‌ین و رێكبكه‌وین بۆ هێنانه‌دی ئاشتی.
له به‌رامبه‌ردا، جێگری سه‌رۆكی چین، رایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و پێشنیازه بیرۆكه‌یه‌كی باشه.