له باشووری كه‌ركووك چوارده ئه‌ندامی داعش كوژران
له ناو دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو
K24 – كه‌ركووك:
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند, له ئاكامى بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق، له باشووری كه‌ركووك به دیاریكراوی له دۆڵی قورحه‌ی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك چوارده ئه‌ندامی داعش كوژران.
گوتیشی: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له ناو دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو، به هۆی لافاوه‌وه ناچاربوون بێنه ده‌ره‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆردومان كراون و كوژراون.
روونیشیكرده‌وه، له بۆردومانی یه‌كه‌م شه‌ش ئه‌ندامی داعش و له بۆردومانی دووه‌م هه‌شت ئه‌ندامی داعش كوژراون.