مەحمود محەمەد: لەگەڵ یەکێتی رێککەوتووین و کێشەمان پۆست نییە
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت نزیک دەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
مەحمود محەمەد، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ به‌شداری پێكردنیان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون و كێشه‌یان له‌سه‌ر پۆست نییه.
راشیگەیاند: "ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوە بوونە".
سه‌باره‌ت به به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا مه‌حمود محه‌مه‌د گووتی: "پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانمان كردووه و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵمان هاتوونه‌ته پێش و به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌ڵبژاردووه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تا ئێستا وه‌ڵامێكی دیاری كراویان نییه".
رۆژی چوارشەممە رابردوو 03/04/2019، سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: "لەگەڵ پارتی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەت".
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر بەشداریی کردنی بزووتنەوەکە لە کابینەی نوێی حکوومەتدا رێککەوتنیان راگەیاندبوو.
نزیکە شەش مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە و تاکو ئێستا حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێکنەهاتووە.
H.J