پارتی و یەکێتی رێککەوتن

یەکێتی وەڵامی پارتی دایەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 03/04/2019 پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردستان24ی راگەیاند: "وەڵامەکەی پارتی هاوسەنگە و جێگەی پەسەندی ئێمەیە".

پەیامنێری كوردستان24 لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "پەرلەمانتارانی یەكێتی بەشداری لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن".
ھەروەھا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە كوردستان24 گوت: "مەبدەئیەن رەزامەنديمان لەسەر پيشنيازەكانی پارتی دەربڕیووە".

ماوەی سێ کاتژمێرە لە ماڵی کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی،سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە، رێککەوتنەکە رابگەینرێت.

 H.J